فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی دەیان کەس بەهۆی داڕمانی کلیسایەک لە مێکزیک
دوشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۲   |  02-10-2023

وتەبێژی ئاسایشی ویلایەتی “تاماولیپاس” لە راگەیەنداراوێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی رووخانی بنمیچی کڵێسای سانتا کروز لە شاری سیوداد مادیرۆ، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠ کەسی دیکەش برینداربوون. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە ئاماری کۆتایی نییە و گەڕان بەدوای قوربانیان بەردەوامە.
هاوکات کارمەندێکی خاچی سوور بە کەناڵی “میلینۆ”ـی راگەیاندووە، تیمەکانی فریاکەوتن کارەکانیان تەواو کردووە و چاوەڕێی گەیشتنی کەلوپەل و گرووپە تایبەتەکان دەکەن بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی کۆتایی. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس، نزیکەی 80 کەس لەناو کڵێساکەدا بوونە کاتێک بنمیچەکە رووخاوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لانیکەم ٢٠ کەس لەژێر کڵێساکە گیریان خواردووە.