فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی زیاتر لە ٢٠ کەس بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دۆبەی
دوشەممە ۲۸-۰۱-۱۴۰۲   |  17-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە چەندین یەکەی نیشتەجێ بوون لە کۆنە گەڕەکەکانی دۆبەی، لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەوتەی کاربەدەستانی دۆبەی، بەهۆی ئەم ڕووداوە، شەش هاووڵاتی سوودانی، چوار هاووڵاتی هێندی، سێ هاووڵاتی پاکستانی، هاووڵاتییەکی میسری، هاووڵاتییەکی کامێرۆن و هاووڵاتییەکی ئۆردۆنی گیانیان لەدەستداوە. جێگەی ئاماژەیە، ئەم ڕووداوە ڕۆژی شەممە لە ناوچەی کرێکار نشینی “ئەلرەس” ڕوویداوە.