فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی زیاتر لە ٣٠٠ کرێکار لەماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە تەورێز
چوارشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۳   |  31-07-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەن کاران لە پارێزگای ئازەربایجانی شەرقی، زیاتر لە ٢٠٠ کرێکار لەماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ، بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی شوێنی کار.
بەڕێوەبەری پزیشکی یاسایی پارێزگای ئازەربایجانی شەرقی لە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕووداوەکانی شوێنی کار ڕایگەیاندووە کە لەماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٢٥ کرێکار بەهۆی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار گیانیان لەدەست داوە و ٣٥٩ کرێکاری دیکە لەوانە ١١ کرێکاری ژن، لەم ماوەیەدا بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار برینداربوون.