فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی زیاتر لە ٧٠ هاووڵاتیی لە شاری ماگدێبورگ لە ئاڵمان
شەممە ۰۱-۱۰-۱۴۰۳   |  21-12-2024

شەوی هەینی ٣٠ی سەرماوەز،  لە شاری “ماگدێبورگ”ی ئاڵمان ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی خۆی کرد بە ناو بازاڕێکی تایبەت بە کریسمەس دا و لە ئەنجامی ئەم کردەوەیە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
 چەند کاتژمێرێک دوای ڕووداوەکە، تۆمەتبارەکە کە بە ڕەچەڵەک پزیشکێکی عەڕەبستانی بووە، خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردوو. ڕۆژنامەی “بێڵد”ـی ئاڵمان بڵاوی کردووەتەوە “شۆفێرەکە لە ژێر کاریگەریی ماددە هۆشبەرەکاندا ئۆتۆمبێلی لێ خوڕیوە.”