فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی زیاتر لە ٩٠ کەس بەهۆی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە سوودان
یەکشەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۳   |  26-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر نەخۆشخانەی (سعوودییە) لە شاری فاشری سوودان، زیاتر لە ٩٠ کەس بوونە قوربانی کە زۆربەیان منداڵن.
شایانی باسە، ئەم نەخۆشخانەیە تاکە نەخۆشخانە بوو تاوەکوو ئێستا لەو شارە کاری دەکرد و لەو ساتەی هێرش کراوەتە سەری، پڕ بووە لە نەخۆش. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەر چەند لایەنی هێرشکار دیاری نەکراوە، بەڵام بەرپرسانی خۆجێیی سوودان “هێزەکانی پەرپەچدانەوەی خێرا” بە بەرپرسیار دەزانن و ڕایانگەیاندووە، هێزەکانی پەرپەچدانەوەی خێرا، بە درۆن نەخۆشخانەکەیان بۆمباران کردووە.