فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە بانە
سێشەممە ۲۹-۰۳-۱۴۰۳   |  18-06-2024

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردان، “هادی غونچەدووست”، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “زلە”ی سەر بە شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی مینی پاشماوەی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق گیانی لەدەستدا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هادی غونچەدووست لە کاتی دەستتێوەردانی گوللەی تۆپی شەڕ، تووشی ئەو ڕووداوە هاتووە و بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددین ئەیووبی بانە گواستراوەتەوە و لە ئەنجامدا بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.