فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی ١٦ هاووڵاتیی بەهۆی تەقینەوەی پاسێک لە ئەفغانستان
یەکشەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۲   |  07-01-2024

وتەبێژی پۆلیسی کابۆل ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانبار، ڕایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەی پاسێک لە شاری کابۆل، لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و برینداربوون.
ئەم کاربەدەستەی پۆلیسی کابۆل ڕاشیگەیاند، تەقینەوەکە لە گەڕەکی “دەشت بەرتشی” روویداوە کە هەزاران ئەندامی نەتەوەی “هزارە” تێیدا نیشتەجێن. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە دوو هاووڵاتی مەدەنی لەناو پاسەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ١٤ کەسی دیکەش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. شایانی باسە، گرووپی ئیسلامی داعش لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.