قوربانی بوونی ١٦ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە سلێمانی
هەینی ۰۷-۰۷-۱۴۰۲   |  29-09-2023
لە سنووری پارێزگای سلێمانی دوو ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویدا و بە هۆیانەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە رووداوەکان لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی بووە و رووداوەکە بەهۆی ئۆتۆمبێلەکەوە روویداوە کە شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە چوار ژندا کێشاوە. شایانی باسە، لە ئەنجامی رووداوەکە، دوو ژن گیانیان لەدەستداوە و دووانەکەی دیکەش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون. ڕووداوی دووەمیش لە رێی مێرگەپان لەنزیک گوندی قوڵقوڵە لەنێوان چوار ئۆتۆمبێلدا روویداوە و بەهۆیەوە ١٢ کەس بریندار بوون.