رۆژی هەینی ١٩ی خەزەڵوەر، لەسەر رێگەی “ورمێ_مەرگەوەڕ” لە نزیک گوندی راژان لە پارێزگای ورمێ، چوار ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ١٦ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
تا ئێستا پۆلیسی رێگەوبانی ورمێ وردەکاری زیاتری لەبارەی رووداوەکە بڵاونەکردوەتەوە. هاوکات فەرماندەی پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای ورمێ بە میدیاکانی راگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، رووداوەکانی هاتووچۆ بە رێژەی ٢٠ لەسەد لەو پارێزگایە زیادی کردووە. وتیشی، لە نەورۆزەوە ٣٧١ کەس بەهوی رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگای ورمێ گیانیان لەدەستداوە کە ٦١ لەسەدیان، هەر لە شوێنی رووداوەکان گیانیان لەدەستداوە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە ساڵانە بە هەزاران هاووڵاتیی لە ئێران بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی بێدەرەتانی ڕژیم لەئاست دابین کردنی ئەمنییەتی ڕێگاوبان و ناستانداربوونی ئۆتۆمبێلەکان و هەروەها دۆخی خراپی جادەکان، بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دەدەن یاخود بریندار و کەم ئەندام دەبن.