قوربانی بوونی ١٧ کەس بەهۆی هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سەر لوبنان
یەکشەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۳   |  17-11-2024
ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەیەک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان، لانیکەم شەش کەس کوژراون کە سێ کەسیان منداڵن و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی لوبنان ڕایگەیاندووە: شەش کوژراوەکە هەموویان سەر بە یەک خێزان بوون و وەزارەتی تەندروستیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەلخوریبە، بووە هۆی کوژرانی شەش کەس کە سێ منداڵ لەنێو کوژراوەکاندا هەن، یەکێکیان تەمەنی سێ ساڵە و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون کە پێنج منداڵی تێدایە، دوو لەو منداڵانە تەندروستییان ناجێگیرە.