فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی ٢١ هاووڵاتیی بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کلینیکێکی پزیشکی لە تاران
سێشەممە ۱۹-۰۱-۱۴۰۴   |  08-04-2025

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، ئێوارەی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە یەکێک لە کلینیکە پزیشکییەکان لە ناوچەی مۆشیریە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسی ناوەندی فریاکەوتنی تاران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، دوو کەس لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەست داوە و منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵانیش، لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. هەروەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاگرکوژێنەوەی تاران ڕایگەیاندووە، تاوەکوو ئێستا هۆی ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە، بۆیە بەرپرسان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت.