قوربانی بوونی ٢٤ کرێکار بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان لە جادەی بەندەرعەباس بۆ میناب
یەکشەممە ۰۴-۰۸-۱۴۰۴   |  26-10-2025

لەئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جادەی نێوان بەندەرعەباس_میناب، لانیکەم ٢٤ کرێکار گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، بەهۆی وەرگەڕانی وانێتبارێک لە جادەی بەندەرعەباس بۆ میناب کە ٢٤ کرێکاری ئەفغانستانی هەڵگرتبوو، لانیکەم کرێکارێک گیانی لەدەست داوە و ٢٣ کرێکاری دیکەش بە سەختی برینداربوون کە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.