فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی ٢٦ مەعدەنچی لە سەرەتای خاکەلێوە ١٤٠٢ تا جۆزەردانی ١٤٠٣
سێشەممە ۲۹-۰۳-۱۴۰۳   |  18-06-2024

ڕۆژنامەی “ئێعتماد” سەر بەڕژیم لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: لەسەرەتای خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٢ تا مانگی جۆزەردانی ١٤٠٣ی ئەمساڵ، لە ٢١ ڕووداوی شوێنی کار لە کانگاکانی ئێران، لانیکەم ٢٦ معدەنچی بەهۆی ڕەچاونەکران و دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکاران، گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی لێکۆڵینەوە فەرمییەکان، لە سەرەتای خاکەلێوەی ئەمساڵ تا ٢٦ی جۆزەردان وبەر لە ڕووداوی کانگای شازەند، لە سەرجەم ٧ ڕووداوی شوێنی کار لە کانگاکانی وڵات، ٥ ڕووداو لە کانگاکانی خۆراسانی جنووبی و کرمان، یەک ڕووداوی شوێنی کار لە کانگای “خیز و خۆڵ”ی پارێزگای مەرکەزی و ڕووداوێکیش لە کانگای بەردی گیلان ڕوویداوە کە لە ئەنجامیاندا، ٨ کرێکار گیانیان لەدەستداوە،  ٥ کرێکار بەهۆی داڕمانی کانگا، کرێکارێک بەهۆی بەرق گرتوویی، کرێکارێک بەهۆی کەوتنە ناو دەزگای “نوار نقالە” و کرێکارێکی دیکەش بەهۆی وەرگەڕانی لۆدێر لەکاتی خاکبەرداری، گیانیان لەدەست داوە.