قوربانی بوونی ٣٢ کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە مێحوەری گەرمسار
پێنجشەممە ۰۸-۰۹-۱۴۰۳   |  28-11-2024
هەواڵنێریی “ئیرنا”ی سەر بە ژیم لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە کە بەهۆی پێکدادانی ئۆتوبووسێکی دوو تەبەقە لەگەڵ ترێلییەک لە مێحوەری گەرمسار، لانیکەم ٣٢ کەس برینداربوون.
پێژمان قەرائییان، سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای سمنان، ڕایگەیاندووە: لە ٦١ سەرنشینی ئەم پاسە، ٣٢ کەس بریندار بوون کە بە ٧ ئامبۆڵانس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەێ “مۆعتەمەدی” گەرمسار و بەدوای پێڕاگەیشتنی پزیشکی، ٢٤ کەسیان لە نەخۆشانە مەرەخەس کراون. ڕاشیگەیاندووە، ٨ کەسەکەی دیکە لەژێر چاودێری چڕی پزیشکی دان. جێگای ئاماژەیە، ساڵانە بە هەزاران کەس لە جادەکانی ئێران بە هۆی ستاندارد نەبوونی ڕێگاوبان و ئۆتۆمبێلەکان، دەبنە قوربانی ڕووداوی هاتووچۆ یاخود کەم ئەندام دەبن.