قوربانی بوونی ٣٨٥ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە ئێران
یەکشەممە ۰۶-۰۱-۱۴۰۲   |  26-03-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا، ٣٨٥ هاووڵاتی لە شارەکانی ئێران بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کەماڵ هادیان فەر ڕەئیس پۆلیسی “ڕاهوەری فەراجا” وێڕای ئاماژە بەوەیکە لەماوەی یەک حەفتەی ڕابردوو زیاتر لە ٣٨٠ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتۆچۆوە گیانیان لەدەستداوە، وتیشی: هەر لەم ماوەیەدە زیاتر لە حەوت هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی جاددەییەوە برینداربوون. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم ڕێژەیە لەچاو ساڵی ڕابروو، ١١ لەسەد زیادی کردووە.
جگە لە هەڵەی ئینسانی و نائەمنی ئۆتۆمبێلەکان، ڕێگاوبانی ناستاندارد لەو هۆکارانەن کە ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران زیاتر دەکەن.