فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی ٦٠ کەس بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە مێحوەری کرمان
دوشەممە ۱۱-۰۱-۱۴۰۴   |  31-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە مێحوەری “کرمان بۆ مەشهەد”، لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٦ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەم ڕووداوە، کاتژمێر پێنج و ١٧ خولەکی ڕۆژی ڕابردوو ڕوویداوە. هاوکات مەسعوود قادری پاشا، بەڕێوەبەری گشتی پزیشکی قانوونی پارێزگای کرمان وێڕای ناوبردنی قوربانیانی ئەم ڕووداوە وتی: لەم ١٤ کەسە ٦ کەسیان ژن بوون و ئەوانیکەش پیاو بوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆی ئەو ٤٦ کەسەی کە برینداربوون، ٣٨ کەسیان بەهۆی دۆخی نالەباری تەندرووستیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.