فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی چەندین کەس بەهۆی ڕووداوی تەقەکردن لە باکووری مێکزیک
دوشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۱   |  30-01-2023

بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لە باکووری مێکزیک، هەشت کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

پۆلیسی مێکزیک ڕایگەیاندووە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ناوچەی “خێریز” لە باکووری ئەو وڵاتە هەشت کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. بەگوێرەی بڵاوکراوەی پۆلیسی مێکزیک، رووداوەکە کاتێک روویداوە ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر یانەیەکی شەوانەوە و بە هەڕەمەکی تەقەیان کردووە کە شەش کەس دەستبەجێ کوژراون و دوو کەسی دیکەش لەکاتی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.