قوربانی بوونی چەندین کەس بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لە وڵاتی سۆئێد
یەکشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۲   |  11-06-2023
لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە شاری “ستۆکهوڵم”ی سۆئێد، منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی ستۆکهۆڵم لەم پێوەندەدا رایگەیاندووە، بارودۆخی رووداوەکە روون نییە و هەروەها ئاژانسی فرانس پرێس، باسی لە دەستگیرکردنی دوو کەس لە ڵایەن پۆلیسی سۆئێد دوای کاتژمێرێک لە ڕووداوەکە کردووە.
وتەبێژی پۆلیسی ستۆکهۆڵم بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەو کەسەی کوژراوە مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بووە و ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری رووداوەکە هەتا ئێستا دیاری نەکراوە. بەپێی ئامارەکانی پۆلیس، سۆئێد لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ دا، ٣٩١ رووداوی تەقەکردن لەم وڵاتە ڕوویداوە.