فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قەدەغەکرانی ١٠ بەندکراوی زیندانی ئێڤین لە مافی چاوپێکەوتن
یەکشەممە ۲۱-۰۲-۱۴۰۴   |  11-05-2025

یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، بەندکراوانی بەندی ژنان و بەندی چواری زیندانی ئێڤین، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بەدوای ناڕەزایەتیی بە ئێعدامی “حەمید حسن نژاد حەیدەانلوو و پشتیوانی لە پەخشان عەزیزی زیندانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام، لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “پەخشان عەزیزی، مەهوەش سیدال، ناهید خوداجو، ئەعزەم خزری، مەعسوومە نەساجی، مەعسوومە عەسکەری، سەعید قوربانعەلی، سەکینە پەروانە، نەرگس مەنسووری و حورا نیکبەخت” بۆ ماوەی یک مانگ لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کراون.