قەدەغە بوونی هاتوچۆی هاوڵاتیان بە سنووری پاوەدا
شەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۱   |  06-08-2022

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی لە دانیشتووانی سنووری شاری پاوە کردووە کە نابێ بە هیچ شێوەیەک بەو سنوورەدا هاتوچۆ بکەن دەنا بە خراپترین شێوە تەقەیان لێ دەکەن.
ڕژیم بەم جۆرە کارانە پاساوێک بۆ جینایەتەکانی خۆی دەبینێتەوە و دەیهەوێ بە خەڵک بسەلمێنێت کە من لە بەرانبەر هیچ جۆرە هەڵسوکەوتێکدا بەرپرسیار نیم و پێشتر پێتان ڕاگەیەندراوە. هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم ترسێکی زۆریان لە دانیشتووانی سنوورەکانی کوردستان هەیە و وەک مەترسییەک بۆ سەر دەسەڵات چاو لەو کەسانە دەکەن و لە ڕێگای جۆراجۆرەوە هەوڵ بۆ سەرکوت و ئازاردانیان دەدەن.