قەرزداربوونی زیاترلە ٧٠٠ هەزار کەس لە خەڵکی تورکییە بە بانکەکان
سێشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۳   |  16-07-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٧٥٠ هزار کەس لەتورکییە بەهۆی بێ توانایی لە دانەوەی قەرزەکانیان، تووشی ڕێوشوێنی یاسایی بوونەتەوە.
بارودۆخی خراپی ئابووریی وای کردووە هاووڵاتیانی تورکییە قەزرداری بانکەکان بن، بەرزیی رێژەی سوودی بانکیش کێشەی زیاتری بۆ خەڵک دروست کردووە. جێگای ئاماژەیە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی پارەیان لە بانکەکان قەرزکردووە، گەیشتووەتە ٧٥٠ هەزار کەس، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٤٠لەسەد زیادی کردووە، ئەو قەرزانەشی نەدراوەتەوە 200 ملیارد لیرەی تێپەڕاندووە.