فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كانوونی نووسه‌رانی ئیران دژ به‌ ته‌علیقی مامۆستایانی زانكۆ ناڕەزایەتی دەربڕی
چوارشەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۲   |  30-08-2023

ڕۆژی سیشه‌ممه‌ ٧ی خه‌رمانان كانوونی نووسه‌رانی ئیران، له‌ به‌یاننامه‌یكدا ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌ئاست شه‌پولی سه‌ركووتی مامۆستایانی زانكۆ له‌لایه‌ن ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە نیشاندا.
له‌ ماوەی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، چه‌ندین مامۆستای زانكۆ له‌ ئیران به‌ بیانووی پشتیوانی كردنیان له‌ شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.له‌ نوێ ترین كرده‌وه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم مامۆستایكی زانكۆی شیراز به‌ ناوی “عه‌زیز شه‌فیعی زه‌رقانی” له‌سه‌ر كار ده‌ركرا. له‌ به‌شیكی ئه‌و به‌یاننامه‌‌دا ویڕای ئاماژه‌كردن به‌ سه‌ركووتی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ سه‌رده‌می به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كوماری ئیسلامی، دریژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به‌ ئیدامه‌ی “ئینقلابی فه‌رهه‌نگی” له‌ سیستمی په‌روه‌رده‌ و سه‌ركوتی ده‌نگی ناڕازیان ناولێبرد.