نه‌خۆشخانه‌ی “گوڵستان”ی سه‌ر به ئه‌رته‌شی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، بووه‌ته ناوه‌ندێك بۆ ده‌رمانكردنی ناڕازیانی بریندار و پاش چه‌ند ڕۆژ ته‌رمی لاوانی شۆڕشگێڕ ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه گیانی به‌ختكردووه “ئارنیكا قائیم مه‌قامی” بووه و هه‌روه‌ها لاوێكی دیكه‌ش كه برینه‌كه‌ی سووك و ڕاگوێزی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كرابوو پاش دوو ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه به ئه‌نقه‌ست كه‌ره‌سته پزیشكییه‌كان له برینداران جیا ئه‌كه‌نه‌وه و به بنه‌ماڵه‌كانیان ڕاده‌گه‌ینن كه ڕۆڵه‌كه‌تان به‌هۆكارێكی نادیار گیانی له‌ده‌ستداوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن كه به نهێنی بینێژن و هه‌واڵه‌كه‌شی له هیچ میدیایه‌ك باس نه‌كه‌ن.