كوبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی خه‌ڵك و هەڵسووراوانی ژینگە پارێز دژبه سووتاندنی مازۆت لە ئەراک
چوارشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۲   |  03-01-2024
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ئه‌راك و هەڵسووڕاوانی ژینگەپارێز له ناڕه‌زایه‌تی به سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی شازه‌ند و پیسكردنی هه‌وا كۆبوونه‌وه و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی شازه‌ند بوون، به‌ڵام هێزه سەرکوتگەرەکانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و پلاكارده‌كانیان كۆكرده‌وه و ڕێگه‌یان نەدا كۆبوونه‌وه‌كه درێژه بكێشێت.