فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كوژران وبرینداربوونی ٣ سووتەمەنی بەر له‌ سیستان و به‌لووچستان
شەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۱   |  20-08-2022

ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی گه‌لاوێژ،به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و دانانی به‌ربه‌ست له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له‌نزیك شاره‌كانی ئێرانشار و دزاپ، ٢ سووتەمەنی بەر گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربو. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له ‌نزیك شاری ئێرانشار ته‌قه‌یان له‌ وانتێكی سووتەمەنیبەران كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ماشینەکەیان ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و ‌سووتەمەنیبەرێک به‌ناوی مه‌حموود جه‌مشید زێهی گیانی له ‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربووه‌، له ‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ناوچه‌ی “دزاپ”، به‌ربه‌ستیان بۆ ماشینی سووتەمەنیبەران داناوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ماشینەکەیان  وه‌رگه‌ڕا و منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ناوی “به‌هرام شه‌هنه‌وازی”   گیانی له‌ده‌ستدا.