كوژران و برینداربوونی سێ منداڵی به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه کانی ڕژیم
هەینی ۰۳-۰۴-۱۴۰۱   |  24-06-2022
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم له بنكه‌ی سه‌ربازی “میله‌ك“ی سه‌ر به شارستانی “هیرمهن”” به‌بێ هیچ هۆكارێک ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌کردن به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه و به‌هۆیه‌وه دوو منداڵی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ گیانیان له‌ده‌ستداوە و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربووە.
به وته‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه، له بۆرجێهكی دیده‌بانی پاسگای گوندی “میله‌ك” به‌بێ هۆكارێک ده‌ستیانكردووه به ته‌قه‌ی كوێرانه به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا و منداڵێك فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو لاوی دیكه‌ش فیشه‌كیان به‌ركه‌وتووه كه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وی تریش به‌سه‌ختی برینداربووه.