فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له ‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین
یەکشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۱   |  25-09-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردووی تاران، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین خوازیاری ئازادی ڕۆڵه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ سه‌دان كه‌س ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه‌ و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانیان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ هیچ وڵامێكیان پێ نەدرایەوە و هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكدا.