شه‌وی شه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاری ئابدانان له به‌رده‌م زیندانی ئه‌و شاره مانیان گرت و به‌مه‌به‌ستی ئازادی ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “تیام شاهمورادی” منداڵی به‌ندكراو “مێهدی شاهمورادی” ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌یه كه له‌ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی باوكی له‌به‌رده‌م زیندانی ئابدانان مانی گرتووه و ڕۆژی ڕابردووش بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی دیكه‌ی شاری ئابدانان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “تیام” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له به‌رده‌م ئه‌و زیندانه كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمەوە هێرشیان كرایه سه‌ر. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان سەرەڕاو هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان له‌به‌رده‌م زیندانی ئابدانان خێوه‌یان هه‌ڵدا و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری ئازادی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون.