كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شارەکانی ئێران
چوارشەممە ۱۰-۰۸-۱۴۰۲   |  01-11-2023
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی ئێران دژبه بارودۆخی نالەباری ژیان و بەڕێچوونیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، ئه‌هواز، هه‌مه‌دان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته له ئاست بارودۆخی نالەباری ژیانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.