فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی سەرتاسەری خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ئێران
سێشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۱   |  09-08-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز، ئه‌راك و ئه‌رده‌بیل ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی ”له‌ ڕێگەی ئازادیدا گیان ئه‌ده‌ین به‌ڵام كۆیلایه‌تی قه‌بووڵ ناكه‌ین”، ”ژیانی شایسته‌ مافی سه‌ره‌تاییمانه” و ”خانه‌شنینكراوانی زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێن”ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان نیشاندا. خانه‌نشینكراوانی ئێران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازین و هه‌موو هەفتەیەک و رۆژانە له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاره‌كانیان كۆده‌بنه‌وه‌.