ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، خانه‌نشینكراوانی كشوه‌ری، موخابرات و ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له سنه و كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه بارودۆخی خراپی بەڕێچوونیان كۆبوونه‌وه و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاڕه‌كانی سنه، كرماشان و یه‌زد له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی و ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌ته‌وه، له شاری ئه‌هواز خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له‌به‌رده‌م ئوستانداری و خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و موخابرات هاوکات پێكه‌وه له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی خۆپێشاندانیان بەرێوەبرد. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و چاكسازی له بواری ژیان و بەرێچوونیان بوون.