كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له شیركه‌تی فه‌لات قاڕه
چوارشەممە ۲۰-۱۰-۱۴۰۲   |  10-01-2024
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت شاغڵ له شیركه‌تی فه‌لات قاڕه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیان بەریوە برد.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو مالیات له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، له‌سه‌كارلابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی بوون.