كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن له ئه‌راك
دوشەممە ۱۳-۰۱-۱۴۰۳   |  01-04-2024

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌راك بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی نالەباری پیشه‌یی و بەرێچوونیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، حه‌قده‌سته‌كانیان له كاتی خۆیدا نادرێت و به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێگه‌ی ئاسنی پارێزگای مه‌ركه‌زی هه‌موو مه‌زایاكانی وه‌كوو ئیزافه‌كاری و كاركردن له ڕۆژانی پشوودانیان بڕیوه. به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌زایا هه‌ر كرێكار له نێوان ٤٠٠ هه‌زار بۆ ٢ ملیۆن له حه‌قده‌ستی كه‌م بووه‌ته‌وه. دابه‌زینی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و بەرێچوونی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان داناوه و داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری زیاد بكرێت.