ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، دەیان هەزار کەس كه‌س له ئه‌ندامانی ڕێكخراوه كۆمۆنیست و دژه ئیمپریالیسته‌كان، له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئیسپانیا، ئیتالیا، به‌ریتانیا و ئا‌مریكا دژبه ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ناتۆ له وڵاتانی جیهان هاتنە سەر شەقامەکان و ئیعترازیان كرد.
به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشمی دژبه فاشیزم، ئاڵای سووریا‌ن هه‌ڵكرد و پشتیوانی خۆیان له ته‌واوی گه‌لانی چه‌وساوه‌ی جیهان ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س له‌شاری له‌نده‌ن به‌پێی بانگهێشتی ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی به‌ریتانیا و له‌ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌و وڵاته له ئۆكراین، گرانی و كێشه ئابوورییه‌كان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بوون. له‌لایه‌كی ترەوە هه‌زاران كۆمۆنیست له ئه‌یاله‌ته جیاجیاكانی ئامریكاش كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌یان دژبه باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت، گرانی و بێكاریی به‌ڕێوه‌بردووه.