فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئاژه‌ڵدارانی چه‌ند شارێك لە ئێران
سێشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۱   |  10-05-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئاژه‌ڵدارانی ئوستانه‌كانی ئیسفه‌هان، یه‌زد، كرمان، فارس و خوراسان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانبوونی نرخی خوراكی ئاژه‌ڵ و كه‌مبوونی نرخی به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نیه‌كان، له‌ به‌رانبه‌ر بینای سازمانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی ئه‌و شارانه‌ كۆ بوونه‌وه‌.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو بوو‌ته‌وه‌، وشكه‌ ساڵی كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنی له‌ سه‌ر خۆراكی ئاژه‌ڵ داناوه‌ و نرخی خۆراكی هاورده‌كراوی ئاژه‌ڵیش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو گرانتر بووه‌، له‌م پێوه‌نده‌دا ئاژه‌ڵدارانی ئه‌و شارانه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، هۆكاری سه‌ره‌كی كۆ بوونه‌وه‌كانیان چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی نرخی خۆراكی ئاژه‌ڵ و گرانبوونی كرێی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بووه‌.