كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شارەداری ئێرانشار
هەینی ۲۳-۰۲-۱۴۰۱   |  13-05-2022
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان ،كرێكارانی شارەداری ئێرانشار له ئوستانی سیستان و به‌لوچستان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و ئوستانه كۆبوونه‌وەی ئێعترازیان بەڕێوەبرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه ماوه‌ی ٤ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه و ١٤ ساڵیشه له لایه‌ن ئه‌و شاره‌داریه‌وه هیچ جۆره پاداشت و چهژنانهیهكیان پێنه‌دراوه. كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه كه ڕێژه‌یان ده‌گاته ٦٥٠ كه‌س به شێوه‌ی گرێبه‌ستی و فه‌رمی خه‌ریكی كارن، به‌هۆی گرانی و هه‌ڵاوسان و دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی چوار مانگیان دۆخی ژیانیان زۆر ناله‌باره و له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هیچ هه‌نگاوێك بۆ باشتر بوونی بارودۆخی ژیانیان هەڵ نه‌گیراوه.