ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئاڵۆمینیۆمی پارس له شاری ساوه ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به زیادكردنی كاتی كاركردنیان له‌و كارخانه‌یه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ماوەی كاركردنی كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له ٦ كاتژمێره‌وه بۆ ٨ كاتژمێر زیاد كراوه و به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته له‌دوای خانه‌نشینبوونی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌و كارخانە، له‌گه‌ڵ هه‌موو كرێكارێك كه تازه دێته ئه‌و كارخانه، واژۆی ٨ كاتژمێر كار له ڕۆژێكدا ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی یاسای كاره. جێگای ئاماژه‌یه به‌هۆی سه‌ختی كار له‌و كارخانه‌یه به بڕیاری ئیداره‌ی كار كاتژمێره‌كانی كاركردن له ڕۆژێكدا ٦ سه‌عات دیاری كراوه.