كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی “ئازه‌ر ئابی” ئه‌راك
پێنجشەممە ۱۲-۰۳-۱۴۰۱   |  02-06-2022
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان كرێكارانی كارخانه‌ی “ئازه‌رئابی” ئه‌راك له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و سه‌ره‌ڕای داخستنی ده‌رگای ژووری به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه، به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌شیان له‌و كارخانه‌یه ده‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی ئه‌م كارخانه‌یه له به‌شی ده‌وڵه‌تیه‌وه بۆ بەشی خسوسی گۆڕدرا، ڕۆژ له دوای ڕۆژ كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه ڕوو له زیادبوونە و كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه ماوه‌ی یه‌ك ساڵه بێكار كراون و هیچ جۆره حه‌قده‌ستێكیان پێ‌نادرێت.