كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كیش چووب
سێشەممە ۰۷-۰۴-۱۴۰۱   |  28-06-2022
رۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەر، كرێكارانی كارخانه‌ی كیش چووب، له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و وه‌رنه‌گرتنی مافەکانی تریان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه و ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی بۆ ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه. كرێكارانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ڕایانگه‌یاندووه سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌تا ئێستا بڕه پاره‌ی جه‌ژنانه‌ی سه‌ری ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاویان وه‌رنه‌گرتووه و به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه‌ش له ده‌ستپێكی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی به‌و كرێكارانه داوه كه هیچیان هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.