فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمانی سنه‌، مه‌ریوان و كرماشان
پێنجشەممە ۱۲-۰۳-۱۴۰۱   |  02-06-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاره‌كانی سنه‌، مه‌ریوان و كرماشان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌روه‌نده‌سازییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات دژبه‌ سێ ئه‌ندامی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ئازادی، دەسبەێی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی”، “مه‌سعوود نیكخا” و “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” بوون.
لە سەر بانگەوازی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاره‌كانی مه‌ریوان، سنه‌ و كرماشان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست سناریۆسازییه‌كانی ئیدراه‌ی ئیتلاعاتی رژیم دژبه‌ مۆعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و نادیاری چاره‌نووسیان ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی مۆعه‌لیمانی بەندکراو بوون.