فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌هواز و شووش
پێنجشەممە ۰۴-۰۳-۱۴۰۲   |  25-05-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی جۆزره‌دان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز و شووش بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ خراپی بارودۆخی ژیان و بەڕێچوونیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.
خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست سه‌پاندنی سزای ١٨ مانگ زیندان به‌سه‌ر “فه‌رزانه زیلابی” پارێزه‌ری كرێكارانی و خانه‌نشینكراوان دەربڕی.