ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، خوێندكارانی زانكۆكانی تاران، یه‌زد و تەورز له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی مه‌هسا ئه‌مینی له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
خوێندكارانی زانكۆی یه‌زد به دروشمی “بێكاری، بێگاری، حیجابی ئیجباری” له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه مانیان گرت و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی مه‌هسا ئه‌مینی دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه. هه‌روه‌ها له زانكۆی تارانیش خوێندكاران به دروشمی ئازادی مافی ئێمه‌یه، ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتنمان ژینایه بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیهبەردەوام بوو. لە تەورێزیش بە دروشمی ” لە کوردستان تا تەبریز سەبرمان بوە لەبرێز” كۆبوونه‌وه و توڕه‌یی و بێزاری خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی سیستماتیكی ڕژیم دژ به چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا نیشاندا.