فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كارمه‌ندانی موخابراتی كرمانشا و خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێكی بەرچاو له‌ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیینی ئیجتیماعی و كارمه‌ندانی موخابراتی كرمانشا هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ئێران، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شیركه‌تی موخابرات كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كرمانشا به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وە دەرهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. كارمه‌ندانی شیركه‌تی موخابراتیش خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ به‌ گه‌ڵاڵه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مافی دامه‌زراندن و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و په‌رداختی مه‌زایاكانیان بوون.