كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت و گازی ئاغاجاری
پێنجشەممە ۰۷-۱۰-۱۴۰۲   |  28-12-2023
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت و گازی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی ئاغاجاری له خووزستان، بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت و گاز خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه له ساڵانی ڕابردوودا وه‌كوو ماڵیات له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، له‌سه‌ركار دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی بوون.