كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ئاغاجا‌ری و سه‌كۆی ئه‌بووزه‌ر
پێنجشەممە ۱۴-۱۰-۱۴۰۲   |  04-01-2024
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی ئاغاجا‌ری و سه‌كۆی نه‌وتی ئه‌بووزه‌ر دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی نارەزاتیان بەرێوە برد.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیای وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌دره‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو ماڵیات له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.