فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی شیركه‌تی ته‌قتیران له‌ كاشان
سێشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۲   |  05-03-2024

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌شه‌ممە كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی ته‌قتیرانی كاشان، لە ناڕەزایەتی بە نەدرانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و حەقی بیمەکانیان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی ٩ مانگە هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایەکیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ بارودۆخێكی سەخت و دژواردا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌درانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و به‌رپرسانی شیركه‌ت هیچ بایه‌خێك به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناده‌ن.