كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی شاره‌دای ڕوودباری زه‌یتوون
یەکشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۱   |  11-09-2022
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ڕوودباری زه‌یتوون له ئوستانی گیلان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی مانگرتوو، جگه له نەدانی دوو مانگ حه‌قده‌ستی ئه‌مساڵ، شاره‌داری حه‌قده‌ستی چوار مانگی ساڵی ڕابردووشی پێ نه‌داون، هه‌روه‌ها سه‌نه‌وات و مه‌زایای ساڵی ٩٧ی هه‌تاویش به لای خاوه‌نكاره‌وه ماوه و له دانی خۆده‌بوێرێت. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیان كردهووە، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه.