فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی شارەداری ڕوودبار
چوارشەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۲   |  21-06-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار بەهۆی جێبه‌جێ نه‌كرانی خواستەکانیان دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌رپرسانی شاره‌داری هیچ بایه‌خێك به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ٧٠ كرێكاری شاره‌داری ڕوودبار كه‌ له‌ ساڵی ١٤٠٠وه‌ له‌لایه‌ن په‌یمانكارێكه‌وه‌ دامه‌زراون هیچ كات حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ كاتی خۆیدا وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ ئێستا دا پێنج مانگ داخوازی دوخراویان هه‌یه‌ و له‌ بارودۆخێكی خراپ دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.