فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په
چوارشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۲   |  19-07-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ هاوكاره‌كانیان، له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان و چاكسازی سه‌نایه‌عی په‌یوه‌ندیداری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی نه‌یشكه‌ری حه‌وت ته‌په‌ خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاسای ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون و ڕایانگه‌یاند كه‌ تا گه‌یشتن به‌ داواكارییه‌كانیان درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی خۆیاد ئه‌ده‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌ خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و كه‌م ئه‌ندامانیش دژبه‌ بارودۆخی خراپی ژیانیان خۆپێشاندانیان بەڕێوە برد.