فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونهوهی ناڕەزایەتی کرێکارانی کارگەی سیمانی ئابادە
سێشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۱   |  21-02-2023

کرێکارانی کارگەی سیمانی ئابادە لە ئۆستانی فارس، ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕه‌شه‌مه‌، لە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەستەکانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

بەوتەی نوێنەری کرێکاران، کارگەی سیمانی ئابادە لە لیستی قەرزدارانی بانکدایە و ناتوانرێت ئاسانکاری بۆ ئەم شێركه‌ته‌ ببەخشرێت، هەر بۆیە کرێکاران لەگەڵ کێشەی حەقدەست بەرەوڕوو دەبنەوە، بە وتەی ناوبراو؛ لە میانەی كۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی ئەم دواییەی کرێکاران، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگەکە بەڵێنی دابوو تا کۆتایی مانگی ڕێبه‌ندان لەگەڵ بانکه‌ قەرزداره‌كانی یەکلایی بکاتەوە و دوای ئەوە حه‌قده‌ستی هه‌موو كرێكاران بدات.